لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار دادەبەزێت

ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا دابەزی. 

ئێوارەی ئەمڕۆ ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٨ هەزار و ٣٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا، بەیانی ئەمڕۆش نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٨ هەزار دینار بووە.

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی بڕی ٢٣١ ملیۆن و ٦١٩ هەزار و ١٦٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ٢١٠ ملیۆن و ٦٢٩ هەزار و ١٦٠ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٢٠ ملیۆن و ٩٩٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش فرۆشراوە. 


PM:04:46:21/11/2023