ڕیال مەدرید بەدوای راهێنەرێکی تری ئیتاڵیدا دەگەڕێت بۆ شوێنی ئەنچیلۆتی

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاماژەیان بەوە کردووە، ئیدارەی یانەی ڕیال مەدرید لە بۆ شوێنگرەوەی کارلۆ ئەنچیلۆتی رووی لە ئیتاڵیدا کردووە.

 گرێبەستی ئەنچیلۆتی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید لە هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت، هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە پێشتر گرێبەستی ڕاهێنەرایەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل واژۆ کردووە.

 "سپۆرت"ی ئیسپانی دەڵێت، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید پێی وایە ڕۆبێرتۆ دی زێربی ئیتاڵی، ڕاهێنەری برایتۆن، جێگرەوەیەکی نموونەییە بۆ سەرکردایەتیکردنی پڕۆژەی لاوانی دوای ڕۆیشتنی ئەنچیلۆتی.

 ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یانەی ڕیال مەدرید پێشتر پەیوەندی بە دی زێربیەوە کردووە، بەڵام گفتوگۆکان هێشتا لە قۆناغی سەرەتاییدایە.


 


PM:08:02:21/11/2023