نوسەر و ڕۆشنبیری دیاری کورد بەختیار عەلی خەڵاتی (هێڵدا دۆمین)ی بۆئەمساڵ پێبەخشرا کە دووەمین خەڵاتی گەورەیە دەدرێت بە نووسەر و شاعیران لە جیهاندا.
هەژماری فەرمی بەختیار عەلی لەبارەی وەرگرتنی خەڵاتەکەوە ڕایگەیاندووە" پێشنیوەڕۆی دوێنێ سێشەممە لیژنەی داوەری تایبەت بە خەڵاتی (هێڵدا دۆمین)، لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا بە نووسەر بەختیار عەلیان ڕاگەیاند ئەو براوەی خەڵاتی هێڵدا دۆمینە بۆ ساڵی ٢٠٢٣".
ئەم خەڵاتە بە ناوی خانمی هیلدا دۆمینە، دایکی پەخشانە شیعری ئەڵمانی و یەکێک لە هەرە گەورەترین شاعیرەکانی ئەڵمان لە سەدەی بیستدا، خانمی هیلدا دۆمین یەکەمین براوەی خەڵاتەکەش بوو لە ساڵی ١٩٩٢ دا.
ئەم خەڵاتە سێ ساڵ جارێک دەدرێت و لە دوای خەڵاتی نیلی زاکس، ئەمە دووهەمین خەڵاتی گرنگە کە نوسەر وەریدەگرت.
بەختیار عەلی ڕۆماننوس و شاعیر و ڕۆشنبیری كوردە، لە ساڵی ١٩٦٠ لە شاری سلێمانی لە دایكبووە، لە سەرەتای هەشتاكان قەسیدەی (نیشتمان)ی نوسیووە، لە نەوەدەكانیش چەندین وتار و بابەتی نوسیووە و لە شارەكانی سلێمانی و هەولێر چەندین كۆڕ و سیمیناری بەڕێوەبردووە، یەکێکە لە دامەزرێنەرانی گۆڤاری ڕەھەند، یەکەم ڕۆمانی بە ناوی مەرگی تاقانەی دووەم، ساڵی ١٩٩٧ لە سوید بڵاوکرایەوە.
بەختیار عەلی لە كۆتایی نەوەدەكان هەرێمی كوردستانی بەجێهیشتووە و چووەتە ئەڵمانیا و تا ئێستاش هەر لەوێ دەژی بەشێك لە بەرهەمەكانی بەختیار عەلی بۆ چەندین زمانی بیانی وەرگێڕدراون.