بانکی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری بەشێوەی کاش کەمکردەوە

کەمێک پێش ئێستا بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە بەراورد بە دوێنێ فرۆشتنی دۆلاری بەشێوەی کاش کەمکردەوە.

بەپێی خشتەی فرۆشی بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ بڕی ٢٣٦ ملیۆن و ٤٨١ هەزار و ٩٧١ دۆلار خرایە بازاڕەوە کە ٢٢٢ ملیۆن و ٩٧١ هەزار و ٩٧١ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٣ ملیۆن و ٥١٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش فرۆشرا. 
 
دوێنێ بانکی ناوەندی زیاتر ٢٣١ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕاوە کە ٢٠ ملیۆن و ٩٩٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشرا. 


PM:01:03:22/11/2023