پەتای وەرزی جۆرێکی نەخۆشی ڤایرۆسیە و ساڵانە بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما لە وەرزی پایز و زستاندا ڕوو لەبەرزبوونەوە دەکات کە نیشانەکانی بریتین لە (تای بەهێز، ئازاری قورگ و کۆکەی بەهێز، ئازاری ماسولکە بێهێزی، ماندووبون و سەرئێشە).
ڕێگاکانی گواستنەوە:
١- نزیک بوونەوە لە کەسی توشبوو بە تایبەت لە کاتی پژمیندا کە نابێت دووری نێوان کەسی تووش بوو و مرۆڤی ئاسایدا کەمتربێت لە دوو مەتر.
٢- بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ.
٣- بەکارهێنانی کەرەستەی کەسی توشبوو.
خۆپاراستن و چارەسەرە سروشتی و پزیشکیەکان
چارەسەرە سروشتیەکان بریتین لە خواردنی ئەو خواردنانەی کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی وەک (پرتەقاڵ، سێو، سندی)، ئەو میوانە کار لەسەر بەرزبوونەوەی بەرگری لەش دەکەن، خواردنەوەی بڕێکی باش لە ئاو و شلەمەنییەکان، هەروەها خۆشتن بە ئاوی شلەتێن تاوەکو بەرگری لەش بەهێزبێت، خۆشت بپارێزە لە جێگای قەرەبالغ و کەسی توشبوو.
هەروەها باشترین رێکاری خۆپارێزی کە دژی پەتای وەرزییە بریتییە لە خۆکوتان بە ڤاکسینی دژە ئەنفلەوەنزا و وەرگرتنی دەرمانە ئازار شکێنەکان.