گوێز سەرەرای ماددەی دژە ئۆکسید پێکهاتەیەکی کیمیایی زۆر گرنگی تری تێدایە کە پێکهاتووە لە (ئارجنین)، ترشێکی ئەمینیەوە و پڕۆتینەکانی لێ پێکدێت و جەستە بەکاری دێنێت بۆ بەرهەمهێنانی دەرمانی (ئۆکسید و نیتریک)ی دەمارەکان، جگە لەوەش جۆرێکی ڕۆنی گیایی تێدایە (لینۆلیک) ئەم جۆرە ڕۆنە لە زەیتی زەیتوونیشدا هەیە.
بە رای پسپۆڕانى خۆراکناسی، خواردنى گوێز لە زۆربەی کاتەکانى ڕۆژدا بەسوودە و باشترین کاتیش بۆ خواردنى ئەو خۆراکە لە بەیانیانە، چونکە کاریگەرییەکی زیاتری دەبێت و لەش سوودی زیاتری لێوەردەگرێت.
سوودە گرنگەکانی گوێز:
- ڕێگە بە منداڵ دەدرێت گوێز بخۆن، چونکە ڤیتامین دی و ئەی تێدایە، سەرەرای کالسیۆم و ئاسن و زینک، بۆیە لەبەرگریکردنی ئێسکە نەرمە و کەمخوێنیدا کەڵکی هەیە و گەشەکردنی منداڵ چالاک دەکات، بە مەرجێک زۆری لێنەخورێت و بە باشی بیجوون.
-گوێز بەسوودە بۆ ئەوانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە.
- وزە بەخشە و جەستە بەهێز دەکات، لەبەر ئەوە ئەو کەسانەی کاری گران ئەنجام دەدەن زۆر پێویستە.
- گوێز خواردنی ئەقڵ و مێشکە، بۆئەوەی بە توانا و بە چالاکی کار بکەن، پێویستە پێکهاتەی چەوریان پێبگات کە گرنگترینیان (ئۆمێگای ٣) یە، چەوری ئۆمێگا سێ چوونە ژورەوەی ماددەکان بۆناو خانەی مێشک ئاسان دەکات.
- ئەو کەسانەی ڕۆژانە نزیکەی (٣٠) گرام گوێز دەخۆن بەڕێژەی (٢٥%) ئەگەری تووشبونیان بە بەردی زراو کەمترە، بەڵام ئەو کەسانەی هەوکردنی قورگ و سنگیان هەیە باشتر وایە نەیخۆن، هەروەها ئەوانەی نەخۆشی جگەر و برینی گەدە و گرانی هەرسکردنیان هەیە باشتر وایە خۆیان لە خواردنی گوێز بەدوور بگرن، هاوکات ژنانی دووگیان و دایکانی شیردەر نابێت لەو ماوەیەدا گوێز بخوێن.