فرۆشتنی دۆلار لە بانکی رەشید دەبێتە ئەلیکترۆنی

بانکی رەشید داوا لە گەشتیاران دەکات بۆ وەرگرتنی دۆلار بە نرخی فەڕمی داواکارییەکانیان بە ئەلیکترۆنی پێشکەش بکەن. 
 
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، بانکی رەشید راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە ورایگەیاند" ئەو گەشتیارانەی کە دەیانەوێت لە رێگەی ئەو بانکەوە دۆلار بە نرخی فەرمی بکڕن، لە رێگەی پێگەی ئەلیکترۆنی بانکەکەوە داواکارییەکە بە شێوەی ئەلکیترۆنی پێشکێش بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش بەستەرێک کارا کراوە". 
 
هەروەها رایگەیاند" ئەو هەنگاوە لە کاتژمێر هەشتی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە دەستپێدەکات و پابەندبن بە وادەی وەرگرتنی دۆلارەکان ئەگەرنا داواکارییەکەیان هەڵدەوەشێتەوە".
 
بانکی ناوەندی، دۆلاری نەختینەیی بە نرخی فەرمی و بە ١٣٠٥ دینار دەفرۆشێتە بانکە رێگە پێدراوەکان بۆ ئەوەی بە گەشتیارانی بفرۆشن هەروەها گەشتیاران  دەتوانن لە مانگێکدا بڕی سێ هەزار دۆلار بە نرخی فەرمی بکڕن.

بانکی ناوەندی چەندین رێکاری بۆ بەرزکردنەوەی نرخی دینار گرتۆتەبەر و ئەم هەنگاوەش بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دیناربەرامبەر بە دۆلارە، بەڵام رۆژانە بهەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار رووی لە دابەزینە.
 




PM:07:24:23/11/2023