نرخی لیرەی تورکی بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

بەیانی ئەمڕۆ هەینی ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ نرخی لیرەی تورکی نزمترین ئاستی خۆی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی تۆمار کرد.

ئەمڕۆ دابەزینى نرخی لیرەى تورکى لە بازاڕەکانى جیهاندا بەرامبەر بە دۆلارى ئەمریکى زیاتر دابەزی کە نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە دوو هەزار و ٨٨٩ لیرەی تورکی. 

لە ماوەکانی ڕابردوودا بانكی ناوەندی توركیا كەمكردنەوەی ڕێژەی سوودی بانكی وەک یەکێک لە ڕێكارەکان گرتەبەر، بۆ ڕێگەگرتن لە دابەزینی زیاتری نرخی لیرە. 

هەروەها رۆژى ٢٨ى مانگى ئایارى ئەمساڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ جارێکى دیکە بە سەرۆکى تورکیا هەڵبژێردرایەوە کە شارەزایانى بواری ئابوریش پێشبینیان کردبوو، بەهۆى خراپى سیاسەتەکانى ئەردۆغانەوە نرخی لیرە بەهاکەی زیاتر لەدەست دەدات.


AM:09:04:24/11/2023