سبەینێ دووشەممە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ وەفدێکی باڵای بانكی حکومەتی عێراق سەردانی تورکیا دەکەن، یهكێك له تهوهره سهرهكیهكانیش كهمكردنهوهی خواسته لهسهر دۆلار له بازاڕهكانی ناوخۆی وڵات.
ئەمشەو یەکشەممە میدیاكانی عێراق لە زاری سەرچاوەیەكی تایبەتی حكومەتی عێراقەوە بڵاویانكردەوە" سبەینێ شاندێکی باڵا بەرەو ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بەڕێدەکەن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕێکخستنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و تورکیا و سەقامگیرکردنی لە ڕێگەی شێواز و ڕێگەی یاسایی و بانکی پەسەندکراو".
ئاماژە بەوەشکراوە، شاندەکە پێکهاتووە لە ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران و سێ بەرپرسی بانکی ناوەندی عێراق و بەڕێوەبەری (١٢) بانکی عێراقی، بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ ژمارهیهك دامهزراوهی دارایی و بانكی توركیا، له نێویاندا بانكی توركیا و كۆمهڵهی بانكهكان، جگه له دهزگای ڕێكخستن و چاودێری بانكی توركیا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، گفتوگۆکان لەسەر کۆمەڵێک تەوەر دەبێت، لەوانە گفتوگۆکردن لەگەڵ بانکە تورکییەکان بەمەبەستی کردنەوەی هەژماری پەیوەندیدار بۆ بانکە عێراقییەکان بە دراوی جۆراوجۆری بیانی، بۆ ئەوەی لە یەکلاکردنەوەی حیساباتی نێوان هەردوو وڵات بەکاربهێنرێت و چارەسەرکردنی هەموو ئاستەنگەکانی بەردەم هەردوو وڵات لایەنەکان لە جێبەجێکردنی ئەم پرۆسەیەدا بکەن.
ئەو سەرچاوەیە پێشنیاریکردووە کە گفتوگۆکان دەبێتە هۆی واژۆکردنی کۆمەڵێک ڕێککەوتن لەسەر ڕێکخستنە بانکییەکانی نێوان هەردوو وڵات کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی خواست لەسەر دۆلاری کاش له ڕێگەی بازاڕهكانی ناوخۆی عێراق.