ئاگادارن رامۆس چی بەسەر هاتووە

 سێرجیۆ ڕامۆسی ئەستێرەی ئیسپانی، بەرگریکاری یانەی سیڤیلیە، بەردەوامە لە  لە لێدانی توندوتیژ، دواهەمینیان ئێوارەی دوێنێ بەرامبەر یانەی ڕیاڵ سۆسیداد بوو، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ڕاستەوخۆ دەربکرێت.

 دوای وەرگرتنی کارتی سووری ٢٩ لە ژیانی وەرزشیدا، بەشێک لە هاندەران دەستیان کرد بە باوەڕبوون بەوەی کە شێوازی یاریکردنی ڕامۆس لەگەڵ قەبارەی یاریزانەکەدا ناگونجێت، ئەمەش خاڵێکی ڕەشە لە مێژووی بەرگریکارێکدا کە بە یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکان دادەنرێت  لەم دواییانەدا، جگە لەوەی کە تیپەکەی شەرمەزار کرد و یارمەتی دۆڕانەکەی دا.

رامۆس دوای ئەوەی لە یاریزانێکی سۆسیدادی داو ناوبژیوان کارتی زەردی پێدا،بەڵام ئەو داوای پێداچوونەوەی بە بڕیارەکە کرد،بەڵام ناوبژیوان کاتێک،دیمەنەکەی لە ڤیدیۆی ڤار بینییەوە راستەوخۆ کارتە زەردەکەی بۆ کرد بە سوور،ئەمەش سووری ژمارە ٢٩ی بوو لە مێژوویدا.


AM:09:12:27/11/2023