ریاڵ مەدرید بڕیاری کۆتایی لەسەر گەڕانەوەی زیدان دا

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکردووە، یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی پێشوازی لە گەڕانەوەی زێدانی فەرەنسی دەکات بۆ مەشق و ڕاهێنانەکانی یانەکە لە هەر کاتێکدا بێت.

 زیدان پێشتر لە دوو سەردەمی جیاواز ڕاهێنەری تیپی شاهانە بووە و سێ جار لەسەریەک نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە.

 بەگوێرەی بەرنامەی " چیرینگویتۆ”ی ئیسپانیا، بۆ هەندێک پێدەچێت کاندیدی دڵخوازی فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە، چابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەری یانەی بایەر لیڤەرکوزن بێت، بەڵام کاتێک پرسیار لە سەرچاوەکانی یانەی شاهانەی  کرا، پێرێز بە زیدانی ڕاگەیاند کە دەرگای ڕیال مەدرید هەمیشە بۆ ئەو راهێنەرە کراوە دەبێت ، ئەگەر ڕاهێنەری فەرەنسی بیەوێت.

 ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەری دانانی زیدان وەک ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید لە وەرزی داهاتوودا هەیە ئەگەر ئەنچیلۆتی لە پۆستەکەی بەردەوام نەبێت.


AM:11:25:27/11/2023