سبەی لە گەڕی چوارەمی خولی یانە پالەوانەکانی ئەوروپا یانەی بەرشەلۆنە میوانداری یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی دەکات و یاریەکە 11:00ئەنجام دەدرێت.
ئەمە لێدوانەکانی چاڤییە پێش یاریەکەی پۆرتۆ:
چاڤی: یارییەکی گرنگە، چانسێکی باشمان هەیە بۆ ئەوەی پلەی یەکەمی کۆمەڵەکە بەدەستبهێنین، ئەگەر سەرکەوتن بەدەستبهێنین، گەرەنتی گەیشتن بۆ قۆناغی 16 دەکەین، کە لە دوو ساڵی ڕابردوودا نەمانتوانیوە بگەینە ئەو قۆناغە".
چاڤی: هیوادارم پاڵپشتی هاندەرانمان هەبێت و چێژ لە شەوێکی ئەفسوناوی وەربگرین.
چاڤی: هەست بە پاڵپشتی یانەکە دەکەم لە هەموو ڕوویەکەوە، هەموو ڕۆژێک لەگەڵ سەرۆکی یانەکە قسە دەکەم و لەگەڵ دیکۆش زۆر قسە دەکەم، لەڕاستیدا هاوڕێیەتی هەردووکیانم، هەست بە پاڵپشتی تەواویان دەکەم.
چاڤی: دەبێت لە خولەکی یەکەمەوە بە پاڵنەرێکی زۆرەوە بچینە یارییەکان، تەنها کاتێک کاردانەوەی بەهێزمان هەیە کە لە دۆخێکی سەختدا دەبین، ئەمەش کێشەکە.
چاڤی: من باشم و لە هەموو کاتێک ئەرێنیترم، من ئەو کەسەم کە پێشەنگی ئەم تیپەم و باوەڕم بە یاریزانەکانم هەیە، ئێمە پێکەوە نازناوەکانمان بەدەستهێناوە، بڕوایەکی کوێرانەم بەم یاریزانانە و ئەو ستافەی کە هەم.
چاڤی: "بڕیارەکانی ناوبژیوان ئازاری ئێمەیان دا".
چاڤی: "سبەی یاری کۆتایی دەکەین".
چاڤی: "زۆر ڕەخنە لە یاریزانان دەگرم و ئەوانیش ئەوە دەزانن”.
چاڤی: "سبەی تێرشتیگن خۆی تاقیدەکاتەوە،ئەمڕۆ لەگەڵ گروپەکە مەشقی نەکردووە، بەڵام دەیەوێت خۆی تاقیبکاتەوە بۆ ئەوەی بزانێت 100% ئامادەیە بۆ یارییەکە یان نا".
چاڤی: من کەسێکم کە زۆر ڕەخنە لە یاریزانان دەگرم لە ڤیدیۆ و قسەکردندا، دەبێت داوای زیاتر لە خۆمان بکەین، دەبێت پێگەیەکی باشی خۆمان بەدەست بهێنینەوە بە وەرگرتنی تۆپ و فشاری پێشەوە، پێشتر ئەوەمان کرد و ئێستا دەبێت بەدەستی بهێنینەوە".