لە دهۆک خوێندكارێك لەناو پۆلەكەی خۆیدا كوژرا

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە یەکێک لە قوتابخانەکانى سنووری پارێزگای دهۆک خوێندکارێک لەلایەن هاوڕێکەیەوە لە ناو پۆلدا بە دەمانچە کوژرا.

به‌پێى زانیاریه‌كان، بەیانی ئەمڕۆ له‌ قوتابخانه‌یه‌كى قه‌زاى سێمێلى سه‌ر به‌ پارێزگاى دهۆك خوێندكارێك له‌ناو پۆله‌كه‌ی خۆیدا لە لایەن هاوڕێکەیەوە بە دەستڕێژی گولـلە كوژرا و لە شوێنی ڕووداوەکە دەستبەجێ گیانی لەدەستدا. 

خوێندکارە کوژراوەکە ناوی (ع، ح، ب) یە و تەمەنی (١٦) ساڵە و خوێندکاری قۆناغی (١١) ئامادەیی بووە و لە ئێستاشدا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری دهۆک کراوە و هێزە ئەمنییەکانی سنوورەکەش دەستی بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.

تا ئێستا هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای دهۆک هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمیان لەبارەی هۆکاری رووداوەکە بڵاونەکردووەتەوە.


AM:11:25:28/11/2023