بانکی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری بەشێوەی کاش کەمکردەوە

کەمێک پێش ئێستا بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە بەراورد بە دوێنێ فرۆشتنی دۆلاری بەشێوەی کاش کەمکردەوە.

بەپێی خشتەی فرۆشی بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ بڕی ٢١٨ ملیۆن و ٣٦٢ هەزار و ٣٠٩ دۆلار خرایە بازاڕەوە کە ٢٠٣ ملیۆن و ٢٢ هەزار و ٣٠٩ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٥ ملیۆن و ٣٤٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش فرۆشرا. 
 
دوێنێ بانکی ناوەندی زیاتر ٢٢٥ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕاوە کە ١٦ ملیۆن و ٧٨٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشرا. 


PM:01:01:28/11/2023