لێدوانەکانی ئەنچیلۆتی لەسەر یاریەکەی ناپۆلی

سبەی چوارشەممە یانەی ریاڵ مەدرید میوانداری یانەه ناپۆلی دەکات و یاریەکە کاتژمێر 11:00ئەنجام دەدرێت.

لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنچیلۆتی باسی لە یاریەکەی ناپۆلی کردوو ئەمە سەرجەم لێدوانەکانیەتی..

یاری سبەی تا چەند گرنگە؟

  کارلۆ ئەنچیلۆتی: "سبەی هەلێکی ترمان هەیە بۆ دەستەبەرکردنی پلەی یەکەم.

 8 یاریزانت ئامادە نیە؟

 کارلۆ ئەنچیلۆتی: بەلای منەوە ڕێزنەگرتن لەو کەسانەیە کە سبەی لەوێ دەبن، گرنگە بیر لەوە بکەینەوە کە چیمان هەیە لەبری ئەوەی بیر لەو کەسانە بکەینەوە کە ئامادەنەبوون، ئەگەر توانیمان لە ئاستێکی باشدا بین لەگەڵ... ئەم کێشانە، بەو مانایەیە کە تیپەکە زۆر باشە”.

 حەز دەکەیت ١٥ ساڵ لە مەدرید بەسەر بەریت؟

 کارلۆ ئەنچیلۆتی: "نازانم بارودۆخی سیمیۆنی بەتایبەتی فێرگسۆن یان ڤینگەر، پیرۆزە لە سیمیۆنی، بەڵام ئاسایی نییە”.

 گرێبەستەکەت نوێ رەکەیتەوە؟

 کارلۆ ئەنچیلۆتی: "باسی داهاتووی خۆم ناکەم”.

 ئایا سەرت سوڕما لە گەڕانەوەی مازاری بۆ ناپۆلی؟

 کارلۆ ئەنچیلۆتی: "ئەو تۆپی پێی ئیتاڵیا بەباشی دەناسێت و هاوڕێیەکی گەورەیە، گۆڕینی ڕاهێنەر پاڵنەرێکی زیاتری بۆ زیاد دەکات."

 کارڤاخال دەڵێت تۆ ڕاهێنەرێکی گەورەی ڕیاڵ مەدریدی؟

 کارلۆ ئەنچیلۆتی: " ڕاست دەکات، هیوادارم تا ساڵی ٢٠٢٣٠ لێرە بمێنینەوە، گاڵتەجاڕییە، پێویستە سوپاسی کارڤاخال بکەم؟"

 ئایا هیچ ئامۆژگاریەک هەیە بۆ چاڤی؟

 کارلۆ ئەنچیلۆتی: "هیچ، ئاساییە ڕەخنە هەبێت، چاڤی ئەو ئەزموونەی هەیە کە مامەڵەی لەگەڵدا بکات."

 چیم پێ دەڵێیت دەربارەی بێلینگهام؟

  کارلۆ ئەنچیلۆتی "بێلینگهام زۆر جدییە، زۆر پیشەگەرە و بە ئاسانی دەتوانێت خۆی لەگەڵ هەر وڵاتێکدا بگونجێنێت”.

 چاوەڕێی چ یارییەک دەکەیت؟

 کارلۆ ئەنچیلۆتی: "یاریی گەڕانەوە هاوسەنگ بوو، یارییەکەی سبەی زۆر جیاواز نابێت، هێرشە پێچەوانەکانی ناپۆلی زۆر مەترسیدارە، ئەمەش لایەنێکە کە دەبێت ئاگاداری بین”.


PM:05:46:28/11/2023