نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ دوای کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەراورد بە دوێنێ بەیانی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی. 

پەیامنێری (سپی) لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٨ هەزار و ٨٠٠ دینارە، دوێنێ بە ١٥٧ هەزار و ٧٠٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٣ هەزار دینارە.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٨ هەزار و ٨٥٠ دینارە.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢ هەزار و ٨٩٥ دینارە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزار و ١٥٠ دینارە.


AM:09:48:29/11/2023