شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی رایده‌گه‌یه‌نێت" مانگی داهاتوو كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆ و بارسته ھه‌وا سارده‌كان چالاكتر دەبێت و شه‌پۆلی به‌فر و بارانبارین به‌ڕێژه‌ی زۆر ھه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی ناوچه‌كه بگرێته‌وه".
ئاراس جه‌بار شاره‌زای بواری كه‌شناسی، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە" له سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌وه به تایبه‌تیش رۆژی ھه‌ینی، به‌ھۆی كاریگه‌ری بارسته ھه‌وایه‌كی گه‌رم و ناوبه‌ناو ھاتنی رێژه‌یه‌كی كه‌م شێ كه له باشوری رۆژئاوای ناوچه‌كه‌وه درێژده‌بێته‌وه بۆسه‌ر ناوچه‌كانمان پله‌كانی گه‌رما به‌رزبوونه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌ببنن، تا كۆتای ھه‌فته‌ی داهاتوو كاریگه‌ریه‌كانی ده‌مێنێته‌وه".
ئاراس جه‌بار ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌كانی ده‌ریای سور و ناوه‌راست قۆناغ به قۆناغ بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی هەرێم ده‌ستپێده‌كاته‌وه، سه‌ره‌تاش به لاوازی و به ھه‌وره بروسكه و بارانی ناجێگیر و په‌رته‌وازه كاریگه‌ری ده‌بێت، دواتر له نێوان (١٠ بۆ ١٥)ی مانگی داھاتوو پێشبینی ده‌كرێت كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆ و بارسته ھه‌وا سارده‌كان چالاكتر ببێت و شه‌پۆلی به‌فر و بارانبارین به‌ڕێژه‌ی زۆر و باش ھه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی ناوچه‌كه بگرێته‌وه.