بانکی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری بەشێوەی کاش بەرزکردەوە

کەمێک پێش ئێستا بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوکردەوە کە بەراورد بە دوێنێ فرۆشتنی دۆلاری بەشێوەی کاش بەرزکردەوە. 

بەپێی خشتەی فرۆشی بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ بڕی ٢٠٠ ملیۆن و ٨٠٩ هەزار و ٣٢١ دۆلار خرایە بازاڕەوە کە ٢٠٠ ملیۆن و ٣٤٩ هەزار و ٣٢١ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٦ ملیۆن و ٤٦٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش فرۆشرا. 
 
دوێنێ بانکی ناوەندی زیاتر ٢١٨ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕاوە کە ١٥ ملیۆن و ٣٤٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشرا.


PM:01:12:29/11/2023