لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دینار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٩ ی تشرینی دووەم لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەراورد بە بەیانی کاتی کردنەوەی بازاڕدا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە.

نرخی ١٠٠ دۆلار ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٥٦ هەزار و ٨٠٠ دینار بوو، بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بە ١٥٨ هەزارو ٨٠٠ دینار بوو.

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق بەراورد بە دوێنێ ئاستی خستنە بازاڕی دۆلاری بە شێوەی کاش بەرزکردەوەو، لەکۆی ٢٠٠ ملیۆن و ٨٠٩ هەزار و ٣٢١ دۆلار، ٢٠٠ ملیۆن و ٣٤٩ هەزار و ٣٢١ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بوو، ١٦ ملیۆن و ٤٦٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش فرۆشرا. 

ئەم بەرزبوونەوەیەی نرخی دینار هێشتا لەو ئاستەوە زۆر دوورە کە لە یاسای بودجەی عێراقدا جێگیرکراوە کە هەر ١٠٠ دۆلار بە ١٣٢ هەزار دینار بێت. 
 

PM:05:23:29/11/2023