بەیانی ئەمڕۆ هەڵبژاردنی کارگێری ژووری بازرگانی دوای ١٧ ساڵ، لە هەر چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە یەک کاتدا، لە کاتژمێر ٨ بەیانییەوە لە هەر چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان هەڵبژاردنی کارگێری ژووری بازرگانی دەستیپێکرد و تا کاتژمێر٥ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
ژمارەی کاندیدانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوورە بازرگانییەکان، لە هەولێر ٣٣ کاندید، لە سلێمانی ٢٦ کاندید (یەک کاندید کشاوەتەوە)، لە هەڵەبجە ١٠ کاندید و لە دهۆک ١٧ کاندیدن.
٥٦ ئەندامی نوێی ژووری بازرگانی هەرێمی کوردستان هەڵدەبژێردرێن کە ١٣ئەندامی لە سلێمانی، ١٣ ئەندام لە هەولێر و ١١ ئەندام لە دهۆک و ٩ ئەندامیش لە هەڵەبجە دەبێت.
لە سلێمانی ١٣ کەس سەرکردایەتی ژورەکان دەکەن، ئەوانەی ناسنامەیان نوێکردووەتەوە کە مەزەندە وایە زیاتر لە چوار هەزار کەس بن، سبەی بەشداری پرۆسەکە دەکەن.
له ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر ١١ هه‌زار و ٥٦٥ ده‌نگده‌رمان هه‌یه و ٤٢ سندوق دانراون ٣٣ كاندیدیش هه‌ن .
له ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ٩ هه‌زار و ٦١٧ ده‌نگده‌ر هه‌یه ٢٠ سندوق دانراون و ٢٦ كاندید هه‌ن و ١٣ كورسی ئه‌نجومه‌نیش هه‌ن.
له ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی دهۆك و حه‌وت هه‌زار و ٧٠٠ ده‌نگده‌ر هه‌ن و ٣٠ سندوق هه‌ن و ١٧ كاندید هه‌ن و ١١ كورسی ئه‌نجومه‌نیش هه‌ن.
له پارێزگای هه‌ڵەبجه‌ش ٨٠٢ ده‌نگده‌ر هه‌ن و سێ سندوق دانراون و ١٠ كاندید هه‌ن و ژماره‌ی كورسیه‌كانیش ٩ كورسین.
هه‌ڵبژاردنی ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی له هه‌رێمی كوردستان له‌كاتێكدایه ماوه‌ی ١٧ ساڵه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه به‌ڕێوه‌نه‌چوه و بۆ یه‌كه‌مجار له مانگی (نیسات/٤)ی ٢٠٠٦ ئه‌و پڕۆسه‌یه ئه‌نجدراوه.