نرخی دینار بەرامبەربە دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ دوای کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەراورد بە دوێنێ بەیانی بەرز بووەوە. 

پەیامنێری (سپی) لە بازاڕی دراوەوە لە سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە راگەیاند:

نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٦ هەزار دینارو ٥٠٠ دینارە، دوێنێ بەیانی ١٥٨ هەزار و ٨٠٠ دینار بوو.

 نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧١ هەزار و١٠٠ دینارە.

نرخی ١٠٠ پاوەن بە  ١٩٦ هەزار دینارە.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ: 

نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی ٢ هەزار و ٨٩٥ دینارە.

نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزار و ١٠٠ دینارە.



AM:10:18:30/11/2023