نرخی زێڕ لە بەرزترین ئاستی خۆی لە ماوەی حەوت مانگی رابردوودایە

 ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم لە بەرزترین ئاستی خۆی لە ماوەی حەوت مانگی رابردوودا مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بە بەرزی مایەوە و هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە دوو هەزار و ٤٤ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە (٥١٣) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە (٤٧٣) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە (٤٥٣) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە (٣٩٣) هەزار دینارە.
 
جێگای ئاماژەیە هەر ١٠٠ دۆلار بە ١٥٦ هەزار و ٩٠٠ دینار دەشکێنرێتەوە.



AM:10:49:30/11/2023