کەشی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو راگەیەندرا

بە پێی راگەیاندنی کەشناسی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ کەشی ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت.

خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت بەرەوباکووری خۆرئاوا. 
 
پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراوورد لەگەڵ تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

سبەی هەینی ١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ کەش بە شێوەیەکی گشتی لە نێوان نیمچە هەور بۆ ساماڵ دەبێت.

پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبیتەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: 

هەولێر : ١٨ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ١٨ پلەی سیلیزی

دهۆک :  ١٧ سیلیزی

کەرکوک : ١٩ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە :١٩ پلەی سیلیزی

زاخۆ :١٧ پلەی سیلیزی

گەرمیان :٢٣ پلەی سیلیزی

حاجی عۆمەران: ١٢ پلەی سیلیزی

سۆران: ١٧ پلەی سیلیزی



AM:11:43:30/11/2023