بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاشی بەرز کردۆتەوە.
ئەمڕۆپێنج شەممە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، بانکی ناوەندی بڕی ٢١٤ ملیۆن و ٢٥٧ هەزار و ٥٢٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ١٨٩ ملیۆن و ٢٤٧ هەزار ٥٢٠ ۆ دۆلار بەشێوەی حەواڵە و ٢٥ملیۆن و ١٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
ئەمە لاکاتێکدایە دوینێ بانکی ناوەندی بڕی ٢٠٠ ملیۆن و ٨٠٩ هەزار و ٣٢١ دۆلار خرایە بازاڕەوە کە ٢٠٠ ملیۆن و ٣٤٩ هەزار و ٣٢١ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ١٦ ملیۆن و ٤٦٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش فرۆشرا.
نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بەیانیدا بە ١٥٦ هەزار و ٥٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.