هەواڵی نوێ لەسەر هاتنی مباپێ و هالاند بۆ ریاڵ مەدرید بڵاودەبێتەوە

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، ڕیال مەدرید  لە 1ی 1ی  ساڵی 2024وە دەتوانێت گفتوگۆ لەسەر گواستنەوەی مباپێ بکات، چونکە پێویست ناکات لەگەڵ پاریس سانجێرمان بچێتە ناو ئۆفەرێکەوە و گفتوگۆ بکات.

بە قسەی سەرچاوەکە، پێدەچێت یانە فەرەنسیەکە بێزار بێت لە هەڵوێستی مباپێ و پەیوەندیشی لەگەڵ بەرپرسانی یانە مەدریدیەکە لە دۆخێکی باش نیە.

 هەروەها هالاند یەکێکی ترە لە بژاردەکان بۆ یانەکە، بەڵام کەسانی نزیک لە یاریزانەکە دەڵێن هێشتا زووە بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە ساڵی داهاتوو یانەی مانچستەرسیتی جێبهێڵێت، ئەوان پێیان وایە ڕۆیشتن لە ساڵی 2025 گونجاوتر دەبێت بۆ چوونی هالاند.
ئەمە لە کاتێکدایە ریاڵ مەدرید لە ماوەی رابردوو بەیاننامەی لەسەر گواستنەوەی مباپێ بڵاوکردەوەو رەتیکردەوە هەوڵی گواستنەوەی بدات.



PM:05:02:30/11/2023