هونەرمەندی گۆرانیبێژی ناسراوی کورد نەریمان بابان بڕیارە بەمزوانە نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاوبکاتەوە.
نەریمان بابان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک گرتەیەکی ڤیدیۆی لە کاتی ئامادەکاری بۆ وێنەگرتنی کلیپە نوێیەکەی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە لە داهاتوویەكی نزیكدا ئەم بەرهەمەی خۆی بڵاودەكاتەوە.
ساڵی ڕابردوو نەریمان بابان بەرهەمی (باز)ی بڵاوكردەوە و پێشکەشی هەوادارەکانی کرد كە لە ئێستادا زیاتر لە یەک ملیۆن بینەری هەیە.
نەریمان بابان یهكێكه له هونهرمهنده ناسراوهكانی كوردستان و خەڵکی شاری سلێمانیە، ساڵی ١٩٨٣ تیپی مۆسیقای بابانی دامەزراندووە، بۆماوەی ١٠ ساڵ لەو تیپەدا بەردەوام بووە، ماوەی زیاتر لە ٢٠ ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیا ژیان بەسەردەبات، خاوەن بەرهەمێکی زۆری هونەرییە کە زۆربەیان لە ئاواز و هۆنراوەی خۆیەتی.