پەرلەمانتارێک بانکی ناوەندی بە نا شەفاف تۆمەتبار دەکات


پەرلەمانتارێک بانکی ناوەندی عێراق تۆمەتبار دەکات بە بە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار و شاردنەوەی زانیارییەکان.

هادی سەلامی ئەندامی پەرلەمانی عێراق،لە لێدوانێکدا لەسەر کارەکانی بانکی ناوەندی رایدەگەیەنێت" بانکی ناوەندی وردەکارییەکانی بولیتینی ڕۆژانەی خۆی لەبارەی فرۆشتنی دراوی کاشەوە دەشارێتەوە".

لە درێژەی قسەکانیدا دەشڵێت " نازانین قەبارەی ئەو بڕە دۆلارانەی، کە رۆژانە بە کۆمپانیا و بانکەکان دەفرۆشرێن چەندن و دەشاردرێتەوە".

ئەو پەرلەمانتارە بانکی ناوەندی بە سەرلێشێواوی و  نەبوونی کۆنترۆڵکردن بەسەر نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلاردا تۆمەتبار دەکات.

هادی سەلامی "ستانداردەکانی شەفافیەت لە بانکی ناوەندیدا نییە سەبارەت بە قەبارەی فرۆشی ڕۆژانەی دۆلار".

سەرباری یاسای بودجە کە تیایدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە ١٠٠ دۆلار بدرێت بە ١٣٢ هەزار دینار، بەڵام تا ئێستا بەهای دینار هەر لە نزمیدایە.



PM:08:09:30/11/2023