وەزارەتى کارەباى هەرێم لەبارەى کوژانەوەى گشتى کارەبا ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی كارەبای هەرێم روونكردنەوەیەكی لەبارەی كوژانەوەی گشتی كارەباوە بڵاوكردەوە و دەڵێت" بەهۆی گرفتێكی تەكنیكییەوە، كوژانەوەی گشتی لە سیستمی كارەبای هەرێم روویدا". 

وەزارەتی كارەبای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە) ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌کدا بڵاویكرده‌وه‌" بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە، کوژانەوەی گشتی لە سیستەمی کارەبای هەرێم رویدا و تیمەكانی وەزارەتی كارەبا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکە و گەڕانەوەی كارەبای گشتین و بەمزوانە کێشەی کوژانەوەی گشتی چارەسەر دەکرێت". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممه‌، بەهۆی گرفتێكی تەكنیكییەوە، تەواوی یەكەكانی بەرهەمهێنانی كارەبای هەرێم كوژانەوە و تیمەکانی وەزارەتی كارەبا دەمودەست کێشەکەیان چارەسەر كرد، بەڵام كاتژمێر ١:٠٠ی شەو بۆ جاری دووەم كوژانەوەی گشتی رویدا، ئێستا تیمەكانی کارەبای هەرێم سەرقاڵی ئاساییكردنەوەی دۆخی سیستەمی كارەبای هەرێمی كوردستانن و بەم نزیكانە چارەسەر دەکرێت. 


PM:01:41:01/12/2023