لە وەزارەتی دارایی عێراق دەسەڵات لە مەسعود حەیدەر دەسێندرێتەوە

وەزیری دارایی عێراق تەیف سامی بەفرمانێک دەسەڵات لە بریکارە پارتیەکەی، مەسعود حەیدەر دەسێنێتەوە.

بەپێی نوسراوێکی فەرمی کە بەراوری ٢٠٢٣/١١/٣٠ وەزیری دارایی عێراق تەیف سامی لەسەرە، هاتووە" بەپێی فەرمانێکی وەزاری دەسەڵات لە مەسعود حەیدەر روستم بریکاری وەزیری دارایی دەسێندرێتەوە".

بەپێی مادەی ١٧ لە یاسای بودجەی ٢٠٢٣ دەبێت مەسعود حەیدەر بەو پێیەی ئەویش بە وەکالەت بریکاری وەزیری داراییە دەسەڵاتی لێبسەندرێتەوە، وەک هەموو بریکارەکانی تر، تا فەرمانی تەکلیفکردنی بۆ دەردەچێت.

 پێش بوونی بە بریکاری وەزیری دارایی، راوێژکاری مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی بوو، پێشتریش ئەندامی پەرلەمانی عێراق بوو لەسەر لیستی گۆڕان، بەلآم دواتر سەنگەری گواستەوەو پەیوەندیکرد بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە.



PM:10:01:01/12/2023