وتەبێژی یەکێتیی دەڵێت" داوای دواخستنی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، ئیفلاسی سیاسییە".
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند" پێویستە بە گڕوتینەوە بچینە هەڵبژاردن و بەتوانا و هێزێکی زیاترەوە کێشەی هاووڵاتیان چارەسەر بکەین و ئەو ماددە دەستورییانەی پەیوەستە بە ناوچە جێناکۆکەکان کاری جدی بۆ بکەین".
هەوەها وتی" داوای دواخستنی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، لەلایەن هەندێک لایەن و پێکهاتەوە، ئیفلاسی سیاسییە و هەرگیز نابێت کەرکوک هەڵبژاردنی تێدا ئەنجام نەدرێت".
بڕیارە رۆژی ١٨ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەڕێوەبچێت، و لە کەرکوکیش ١٥ کورسی بۆ ئەنجومەنی پارێزگا دیاریکراوە و کورسییەکیش بۆ کۆتاکان دیاریکراوە.