بانکی ناوەندی بۆ مامەڵە بازرگانییەکان بە دۆلار بڕیارێکی نوێی دەرکرد

بانکی ناوەندی رایگەیاند" بانکی عێراقی و تورکییەکان رێککەوتنیان کرد لە مامەڵەی بازرگانیدا لەگەڵ تورکیا دراوی لیرە یان یۆرۆ بەکاربهێنرێت".

بانکی ناوەندی ئاماژەی بەوەکردووە،ئەو گفتوگۆیانەی کە لەلایەن شاندێکی هاوبەشی عێراقی (حکومەت، بانکی ناوەندی، کۆمەڵەی بانکە ئەهلیەکانی عێراق، و کەرتی بانکی نوێنەرایەتی ژمارەیەک بانکی ئەهلی) ئەنجامدرا، لە ئیستەنبوڵ تەواو بوو ، ڕێککەوتن کراوە لەگەڵ تورکیا مامەڵەکان بە لیرە و یۆرۆبکرێن بۆ ساڵی ئایندە.
 
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی:

ئەو گفتوگۆیانەی کە لەلایەن شاندێکی هاوبەشی عێراقی (حکومەت، بانکی ناوەندی، کۆمەڵەی بانکە ئەهلیەکانی عێراق، و کەرتی بانکی نوێنەرایەتی ژمارەیەک بانکی ئەهلی) ئەنجامدرا، لە ئیستەنبوڵ تەواو بوو و سەرلەبەیانی دوێنێ گەڕایەوە بەغدا.

١- ڕێککەوتنی بانکی لە نێوان بانکە عێراقییەکان و هاوتا تورکییەکانیان لە ڕێگەی بانکە نێوەندگیرەکانەوە، بۆ دەستەبەرکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بۆ بازرگان و هاوردەکارە گەورەکان و بۆ کردن و پێدانی حەواڵە بە دراوی یۆرۆ و لیرەی تورکی.

٢- ڕێککەوتنی ڕێکخستنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بۆ بازرگانانی بچووک و فرۆشیارانی تاکەکەسی (دینار بە یۆرۆ یان لیرەی تورکی) لەژێر ڕێکخستنەکان بە گواستنەوەی یەکگرتوو بەپێی ڕێکخراوێکی بازرگانی کە گەرەنتی سووڕی یەکگرتووی پڕۆسەی بازرگانی دەکات ( دانانی پارە بە دینار لە ناوخۆی عێراق، پارەدان بە یۆرۆ یان لیرە لە تورکیا، ناردنی کاڵا لە تورکیاوە بۆ عێراق) ئەمەش دەبێتە هۆی ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی دەرەکی هەزاران کاسبکاری عێراقی و ڕزگاریان دەبێت لە کارکردن لە ڕێگەی ڕێگەی نابنەڕەتەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی ڕێکخستنی بازرگانی و گواستنەوەی دەرەکیشدا دێت بە پێی پراکتیزەکردنی دروست و ستانداردەکان و لە چوارچێوەی ئەو پلانە گشتگیرەی کە بانکی ناوەندی پەیڕەوی دەکات بۆ کردنەوەی چەندین کەناڵ و دەرچە و دراو بە ئامانجی پاراستنی سەقامگیری سیستەمی دارایی و پاراستنی لە مەترسییەکان و بەدەستهێنانی سەقامگیری گشتی نرخەکان بە داپۆشینی هاوردەکردن لە نرخی فەرمی، کە بە کۆنترۆڵکردنی ڕێژەی هەڵاوسان پشتڕاست دەکرێتەوە.



PM:09:29:02/12/2023