ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق دوو سکاڵای تایبەت بە هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ دەکات.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه ٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ دادگای فیدڕاڵی عێراق بۆ دوو سکاڵای هەرێم کۆدەبێتەوە و تاوتوێ دەکات.
سكاڵای یەکەم تایبه‌تە به یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان کە زیاد جه‌بار سه‌رۆكی پێشووی فراكسیۆنی یه‌كێتی پێشكه‌شی كردووه و داواده‌كات كار به‌دواین یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌كرێت.
هاوکات دادگای فیدراڵی داوای بۆچونی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنی كردووه و كۆمیسیۆنه‌كه بۆچوونی فه‌ڕمی خۆی ئاڕاسته‌ی دادگاكه كردووه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌مڕۆ دواین بڕیار لەو بارەیەوە بدرێت.
سكاڵای دووه‌م، پارێزه‌ر مه‌سعود محێدین به‌هۆی دواكه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی سه‌ندیكای پارێزه‌رانه‌وه بۆ ماوه‌ی ٤ ساڵ پێشكه‌شی كردووه و داواده‌كات هه‌موو بڕیاره‌كانی سه‌ندیكای پارێزه‌ران له‌ساڵی ٢٠١٩ەوە هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه.