لە قەزای بەردەڕەش مامۆستایەكی وانەبێژ بە رووداوی ئاگرکەوتنەوە گیانی لەدەستدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە مامۆستایەکی وانەبێژ لە سنووری قەزای بەردەڕەشی سەر بە پارێزگای دهۆک لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە ناو ماڵەکەی خۆیدا گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ مامۆستایەکی وانەبێژ لە قەزای بەردەڕەشی سەر بە پارێزگای دهۆك بەناوی (یاسر نایف مستەفا)ی تەمەن (٢٧) ساڵ، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. 

تائێستا هۆکاری رووداوەکە ئاشکرانەکراوە و لایەنی ئەمنی هیچ لێدوان و روونکردنەوەیەکی فەرمیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە. 


PM:09:32:04/12/2023