وێنە.. هونەرمەندێكی ناوداری عێراقی كۆچی دوایی كرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە هونەرمەندی ناوداری عێراقی عەلی جەودەت دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی، لە تەمەنی (٦٢) ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هونەرمەند و گۆرانیبێژی دیاری عێراقی، عەلی جەودەت، بەهۆی نەخۆشی جگەرەوە لە نەخۆشخانەیەکی بەغدای پایتەختی عێراق كۆچی دوایی كرد.

عەلی جەودەت لە ساڵی (١٩٦١) لە شاری ناسریە لە دایکبووە، لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە کە لە ناوەڕاستی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا ناوبانگی زیاتری دەرکردووە، لە نەوەدەكانی رابردووش بوون بە سەردەمی زێڕینی ئەم هونەرمەندە تا ئێستاش بەرهەمەكانی گوێگرێكی زۆریان هەیە.


AM:11:40:05/12/2023