سبەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی دەیەمی هاوڵاتیان دەستپێدەکرێت

بەرێوەبەرایەتیی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر دەڵێت" سبەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی دەیەمی هاوڵاتیان دەستپێدەکرێت".

بەرێوەبەرایەتیی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر لە راگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە" ئاگاداری بریکارەکانی خـۆراکی سنـووری پارێزگای هەولێر دەکەینەوە، دوکانەکانیان ئامادە بکەن، چونکە لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٦ی کانونی یەکەمی یەکەمی ٢٠٢٣  بەشە خۆراکی نوێ دەستپێدەکات و سەرەتا بە دابەشکردنی برنج دەستپێدەکات".

ئاماژی بەوەش داوە، بەشە خۆراکی سەبەتەی دەیەمی ساڵی ٢٠٢٣، بۆ هەر نەفەرێک پێکهاتووە لەم بابەتانە:

- زەیتی (الدار) یەك لیتر.

- دۆشاوی تەماتە، قوتی بچوک (٤٠٠ گرام).

- شەکر یەك كیلۆ گرام.

- نیسک ٥٠٠ گرام (نیو کیلۆ).

- برنج سێ كیلۆ.

- (شەکر و نیسک زیادەی ١%).

- (برنج زیادەی ٢%).

رۆژی ٢ی١٢ی٢٠٢٣، دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە هەولێرلە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" دابەشكردنی بەشەخۆراكی نۆیەمی ئەمساڵی هاووڵاتییان تەواو كراوە و دەست بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی دەیەمی ئەمساڵ دەكەین."
هەروەها وتی" رۆژانە باری مادەكانی خۆراك دەگەن بە كۆگاكانمان و پرۆسەكە بەردەوامە و ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشكردنیان دەكرێت."

راشیگەیاند" سەرەتا خۆراكەكان لە شوێنە دوورەكان دابەش دەكرێت، پاشان لە دەوروبەر و ناوشار، هاوشێوەی بەشەخۆراكی نۆیەم، دوو جۆر برنجی باش، كە برنجی ئەمریكی و برنجی تایلەندیین، دابەش دەكرێت."

بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە هەولێر ئاشكراشی كرد، بەشەخۆراكەكان دوای ئەوەی پشكنینیان بۆ دەكرێت، دەدرێنە بریكارەكانی خۆراك و ئەوانیش بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشی دەكەن.



PM:07:46:05/12/2023