ده‌رباز كۆسره ره‌سوڵ، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی دەربارەی گەڕاندنەوەی وەزیری پێشمەرگە بۆ پۆستەکەی چەند زانیارییەکی ئاشکرا کرد، دەربارەی پەیوەندییەکانی حیزبەکەی وپارتیس ڕایگەیاند "پێشنیازكرابو لیژنه دروستبكرێت به‌ڵام ئه‌زمونی رابردومان هه‌یه له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه‌كانی دیكه و هه‌رجارێك لیژنه دروستكراوه كێشه‌كان چاره‌سه‌رنه‌كراوه، له‌كاتێكدا كێشه‌كان دیارن".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣، ده‌رباز كۆسره ره‌سوڵ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند، " له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی كه په‌یوه‌ندی به هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه له به‌غدا كۆكبن و له‌ماوه‌ی رابردوشدا له‌سه‌ر داوای هاوپه‌یمانان شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه گه‌ڕایه‌وه پۆسته‌كه‌ی و دهستبهكاربوهوه".
وتیشی"هیچ لیژنه‌یه‌ك دروستنهكرابو، پێشنیازكرابو لیژنه دروستبكرێت به‌ڵام ئه‌زمونی رابردومان هه‌یه له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه‌كانی دیكه و هه‌رجارێك لیژنه دروستكراوه كێشه‌كان چاره‌سه‌رنه‌كراوه، له‌كاتێكدا كێشه‌كان دیارن، خۆشبه‌ختانه له‌ماوه‌ی رابردو توانیومانه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بابه‌ت كۆكبوین".
باسی له‌وه‌شكرد، وه‌كو یه‌كێتی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تێبینی خۆمان ههبوصه له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن ئه‌و یاسای كه هه‌بوه و ساڵی ٢٠١٣ هه‌مواركراوه‌ته‌وه كه‌موكوڕی زۆر تێدابوه و له‌گه‌ڵ واقعی ئێستا ناگونجێت، به‌داخه‌وه نه‌مانتوانی له په‌رله‌مان كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ین و ئێستا بابه‌ته‌كه له دادگای فیدڕاڵییه و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین دادگای فیدڕاڵی بڕیار ده‌ربكات و دڵنیام ساڵی ئاینده پێش مانگی شه‌ش هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت ئایا مانگی دوه یان مانگی سێ، به‌ڵام پێش مانگی شه‌ش هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت.
ئەوەشی ڕونکردەوە، نه یه‌كێتی و نه پارتی ناتوانن له ریزه‌كانی كورد لابده‌ن، هه‌ر لایه‌ك بیه‌وێت له ریزه‌كانی كورد لابدات زه‌ره‌رێكی گه‌وره ده‌كات، ئێمه به‌خوێن ئه‌و ناوچانه‌مان رزگاركردوه و پێویسته له‌سه‌ر هه‌مو لایه‌ك كه بچن ده‌نگ بده‌ن و گرنگ نییه ده‌نگ به كوێ ده‌ده‌ن، ئێمه پێمان خۆشه خه‌ڵك ده‌نگ به یه‌كێتی بده‌ن به‌ڵام ده‌مانه‌وێت لیستی كوردی زۆرترین ده‌نگ بهێنێت و قوربانی زۆر دراوه، ئه‌گه‌ر سه‌یری خه‌باتی گه‌لی كورد بكه‌ین هه‌مو جارێك له‌سه‌ر كه‌ركوك شۆڕشه‌كان تێكچوه.