ریاڵ مەدرید بڕیاری کۆتایی لەسەر فرۆشتنی گولەر دا

فابریزیۆ ڕۆمانۆ (ڕۆژنامەنووس)ی ناسراو ئاشکرای دەکات، یانەی ریاڵ مەدرید بیر لە رۆشتنی ئاردا گولەر ناکاتەوە سەرەڕای پێکانە بەردەوامەکانی.

بە پێی زانیاری سەرچاوەکە، بەپێچەوانەی ئەوەی دەوترێت، ڕیال مەدرید هەرگیز بیر لەوە ناکاتەوە کە بەم زووانە ئاردا گولەر بە خواستن بداتە یانەیەکی خولی تورکیا.

هەروەها بیرۆکەی یانە سپیەکە  پشتگیریکردن و پاراستنی ئەو یاریزانەیە.

 گۆلەر دەستی مەشق  و راهێنان کردۆتەوەو یاریزانەکە بەم زووانە دەگەڕێتەوە یاریگاکان.  


PM:10:27:06/12/2023