ئێران.. لە سەرەتای ساڵەوە ٤٤ خوێندکار دەستگیر کراون

لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لانیکەم ٤٤ خوێندکار لە شارە جیاجیاکانی ئێران دەستگیر کراون.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە بۆنەی رۆژی خوێندکاران لە ئێران ( ١٦ی سەرماوز بەرابەر بە ٨ی کانونی یەکەم ) ئاماری دەستگیرکردنی خوێندکارانی لە لایەن هیزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣وە بڵاوکردووەتەوە.

هەنگاو بڵاویکردووەتەوە کە"  لە ماوەی ١١ مانگدا( لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣وە) لانیکەم ٤٤ خوێندکار لە شارە جیاجیاکانی ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی دەستگیر کراون".

هەروەها بڵاویکردووەتەوە" لە سەرجەم ئەو خوێندکارانەی کە دەستگیرکراون ١٧ کەسیان واتە ٣٩% کۆی حاڵەتەکان کچ بوون،.
، ٢١ کەس واتە ٤٨% چالاکانی خوێندکاری کورد بوون، و لانیکەم ٦ چالاکی خوێندکاریی تورکی ئازەربایجانی و ٤ چالاکی بەلووچیش لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستگیرکراون".

هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ەوە لانیکەم بۆ ٣٥ خوێندکار سزای قامچی لێدان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە سەپێندراوە.



PM:05:31:08/12/2023