مەسرور بارزانی: هەرچی پێویستە بۆ هاوکاری و بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی ڕووداوەکە دەیکەین

لەسەر ڕووداوەکەی ئەمشەوی باڵەخانەکەی سۆڕان کە بەهۆی ئاگر کەوتنەوە ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا مەسرو بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان( ماوە بۆ درێژکراوە ) سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ڕاسپاردووە کە هەرچی پێویستە بۆ هاوکاری و بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی ڕووداوەکە بکەن.

ئەمشەو هەینی ٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣  مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ بەدواداچوونی ڕووداوی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوەی باڵاخانەیەک لە سۆران، لە ڕێی تەلەفۆنەوە، پەیوەندی بە هەڵگورد نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانەوە کرد.

مەسرور بارزانی وێڕای دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵیی خۆی لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییان، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ڕاسپارد کە هەرچی پێویستە بۆ هاوکاری و بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی ڕووداوەکە بکەن.

هەروەها ڕایسپاردن لێکۆڵینەوەی ورد و جیددی لەبارەی هۆکاری ڕوودانی ئەو کارەساتە بکەن، بەدواداچوونیش بۆ ڕێکارەکانی سەلامەتی لە باڵاخانە و شوێنە گشتی و تایبەتەکان بکرێت


AM:12:20:09/12/2023