تورکیا ناوچەی تلتەمری بۆردومانکرد
٢ منداڵ و ژنێک برینداربوون

ئەمڕۆ شەممە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ دەوڵەتی تورکیا گوندێکی ناوچەی تلتەمری باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆردومانکرد. 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (فورات نیوز)، ئەمڕۆ سوپای تورکیا بە چەکی قورس گوندی دەشیشی ناوچەی تلتەمری باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریای تۆپبارانکرد.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەوڵەتی تورکیا ماڵی هاوڵاتی (عەبدولسەلام) تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا (کەمال عەبدولسەلام محەمەد) تەمەن ١٦ ساڵ، (نوریە محەمەد ئەل حسێن) تەمەن ٤٠ ساڵ و (مونا عەبدولسەلام محەمەد) تەمەن ١٠ ساڵ برینداربوون. 

لە ئێستاشدا بە مەبەستى وەرگرتنی چارەسەرى پزیشکى سەرجەم بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەى تلتەمر.


PM:01:33:09/12/2023