ئەمڕۆ شەممە دوو كهس لەسەر رووداوی ئاگرتنهوهی باڵهخانەیەکی نیشتهجێبوونی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی قەزای سۆران دهستگیركران و لێكۆڵینهوهیان لهگهڵدا دهكرێت.
لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی باڵەخانەکەی سۆران، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" خاوەنی باڵەخانەکە و خاوەنی مۆبیلیاتی باڵەخانەکە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری زۆری قوربانییەکان دەکەین".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕووداوی ئاگرەکە لە نھۆمی یەکەم درووستبووە و لەو کاتەدا کەسی لێ نەبووە و تەنھا دوو قوربانی ڕووداوەکە خەڵکی سنووری سۆرانن.
شەوى ڕابردوو لە یەکێک لە باڵەخانەکانى سنووری ئیدارەی سەربەخۆی قەزای سۆران ئاگر کەوتەوە کە بەهۆیەوە (١٤) کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکى دیکەش برینداربوون.