وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر ٧٠٠ ملیارەکەی هەرێم بڕیاریدا

وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت" بڕی ٧٠٠ ملیار دینار وەک قەرز بۆ هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکرێت". 

وەزارەتی دارایی عێراق، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ڕۆژی هەینی ڕابردوو نوسراوێکی دەرکردووە تێیدا بڕیاردراوە بە پێدانی قەرزێکی دیکەی (٧٠٠) ملیار دیناری بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم". 

دارایی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بڕە پارەیە دواتر لە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی یاسای بودجە پاکتاو دەکرێت.

ئەمە سێیەم وەجبەی ئەو قەرزەیە کە لە ماوەکانی رابردوودا حکومەتی فیدراڵ بۆ هەرێمی نارد،  بەڵام تائێستا نازانرێت دارایی هەرێم کەی لیستی مووچەی مانگی (ئەیلول) بڵاودەکاتەوە. 


PM:02:45:10/12/2023