شاسوار عبدولواحید وەڵامی گردبوونەوەی ئەمڕۆی یەکێتی لە کەرکوک دەداتەوە

دەربارەی بانگەشەی کۆتا ڕۆژی هەڵبژاردن یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی، شاسوار عەبدولواحید ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە کەتێیدا هاتووە" زۆرە ملێ و بە پاس خەڵک هێنان فریاتان ناکەوێت".

شاسوار عەبدوڵ واحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند" لە بانگەشەی هەلبژاردنی سالی ٢٠٢١ ، پارتی و یەکێتی هەزاران کادریان بە زۆر کۆکردەوە و هێنایان بۆ سەر قەڵای شێروانە" .

وتیشی" بۆ رۆژی دواتر, کاندیدەکەی گەرمیانی نەوەی نوێش بە تەنها لەگەل مژدە مەحمود چونە سەر قەڵای شێروانە و وێنەیەکیان گرت, بەڵام لە ئەنجامدا کاندیدەکەی نەوەی نوێ بە قەد هەر سێ کاندیدە دەرچوەکەی پارتی و یەکێتی زیاتر دەنگی هێنا".

 سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەشدا. ئەمە ئەوە دەردەخات، زۆرە ملێ و بە پاس خەڵک هێنان فریاتان ناکەوێت، بەڵکو خەڵکی شارەکان خۆیان دەزانن کێ لە گەڵ کێدایە و کام هێز و لایەن باشن و کامە خراپن.


PM:10:14:14/12/2023