بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆسەر بارەگایەکی پۆلیس لە قهزای راسک کە دەکەوێتە باشوری رۆژههڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران (١٢) پۆلیس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
بەپێی هەواڵی میدیاکانى ئێران، کاتژمێر (٢:٠٠)ى بەیانى ئەمڕۆ هێرشێکی چەکداری کرایە سەر بارەگایەکی پۆلیس لە شاری راسک کە دەکەوێتە باشووری پارێزگای سیستان و بەلوچستانی باشووری ڕۆژههڵاتی وڵاتەکە و بەهۆیەوە (١٢) پۆلیس کوژران و ژمارەیەک پۆلیسى دیکەش برینداربوون.
ئاماژە بەوەش دەکەن، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وەڵامى هێرشەکەیان داوەتەوە، لە ئێستاشدا دۆخەکە لە ژێر کۆنترۆڵدایە.
تائێستا هیچ لایهنێك بهرپرسیارێتی خۆی له هێرشهكه رانهگهیاندووە.