ڤیدیۆ.. پەرلەمانتارێک سێ نارنجۆک لە کۆبوونەوەیەکی بینای ئەنجومەنی گوندێکدا دەتەقێنێتەوە


یەکێک لە پەرلەمانتارانی ئۆکرانیا لە کاتی گفتوگۆدا سێ نارنجۆک لە ژووری کۆبوونەوەیەکدا دەتەقێنێتەوەو لە ئەنجامدا ٢٦ کەس بریندرا دەبن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە میدیاکانی ئۆکرانیا بڵاوکراوەتەوە، ئەو ئەندام پەرلەمانە لە بینایەی ئەنجومەنی گوندی کیریتسکوفسکی نارنجۆکەکانی تەقاندۆتەوە، بەپێی ڤیدیۆکەی بڵاوکراوەتەوە ئەو پەرلەمانتارە لە کاتێکدا کۆبوونەوە بەردەوامە خۆی دەکات بە ژووردا چەند قسەیەک دەکات و سێ نارنجۆک لە گیرفانی دەردەهێنێت و بەسەری ساردەوە دەیتەقێنێتەوە.

لەو ٢٦ بریندارە کە ژن و پیاوی تێدایە، ٦ یان لە حاڵەتی مەترسیدردان و باری تەندروستیان ناجێگیرە.




PM:08:53:15/12/2023