ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە قەزای پێنجوێن مامۆستایانی ناڕازی دەستیان بە خۆپیشاندان كردەوە.
ئەمڕۆ خۆپیشاندانی مامۆستایانی میلاک و وانەبێژان لە قەزای پێنجوێن، بە مەبەستی جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان دەستیپێکردەوە و داوای چارەسەری كێشەكانیان دەكرد.
لە گردبوونەوەکەدا مامۆستایانی میلاک و وانەبێژان جەختیان لە داواكارییەكانی پێشوویان كردەوە، هەروەها داوای دامەزراندنی وانەبێژان یەكێكی دیكە بوو لە داواكارییەكانیان.
ماوەی زیاتر لە سێ مانگە مامۆستایانی ناڕازی لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیداری گەرمیان و ڕاپەڕین و ڕانیە و كۆیە بایكۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە، بەڵام تا ئێستا لەلایەن حكومەتی (ماوە بەسەرچووی) هەرێمەوە وەڵامی داواكارییەکانیان نەدراوەتەوە.