وەزیری ناوخۆی عێراق: هیچ پێشێلکارییەکی ئەمنی لە هەڵبژاردنی ئەمڕۆ رووینەداوە

وەزیری ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە تائێستا هیچ پێشیلکارییەکی ئەمنی لە هیچ پارێزگایەکی عێراق تۆمار نەکراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند"  تاکو ئێستا هیچ تێبینییەک و پێشێلکارییەکی ئەمنی لە هیچ پارێزگایەکی عێراق تۆمار نەکراوە و هەڵبژاردنەکان بە شێوەیەکی زۆر باش بەڕێوەدەچن".


شەمەری وتیشی"  ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بە فڕۆکەی سوپای عێراق لە پارێزگاکانەوە بۆ مەڵبەندی ناوەندی دەگوازرێنەو".

لە كاتژمێر (٧:٠٠)ی به‌یانی ئه‌مڕۆوە پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە (١٥) پارێزگای عێراق به‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم دەستیپێکرد و بڕیاره‌ تا کاتژمێر (٦:٠٠)ی ئەم ئێوارەیە بەردەوام بێت.


PM:05:05:18/12/2023