بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بۆجارێکی دیکە لە پارێزگای هەڵەبجە خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی نارازی دەستیپێکردەوە.
کەمێک پێش ئێستا خۆپیشاندانی مامۆستایانی میلاک و وانەبێژان و فەرمانبەرانی نارازی لە پارێزگای هەڵەبجە، بە مەبەستی جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان خۆپیشاندانیان دەستیپێکردەوە.
مامۆستایان و فەرمانبەرانی نارازی لە گردبوونەوەکەدا جەخت لە جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان دەکەنەوە و داواش دەکەن شایستە داراییەکانیان بۆ خەرجبکرێت.
ماوەی زیاتر لە سێ مانگە مامۆستایانی ناڕازی لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیداری گەرمیان و ڕاپەڕین و ڕانیە و كۆیە بایكۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە، بەڵام تا ئێستا لەلایەن حكومەتی (ماوە بەسەرچووی) هەرێمەوە وەڵامی داواكارییەکانیان نەدراوەتەوە.