سودانی پیرۆزبایی لە لایەنەکان دەکات و پەیامێک ئاراستەیان دەکات

سەرۆکوەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەکات و داوا دەکات بەزووی خزمەت بکەن.

سودانی لە تۆڕی ئێکس نووسینێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت”پیرۆزبایی لە هێزە سیاسییە نیشتمانییەکان و کاندیدەکان دەکەم کە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا خۆیان کاندید کرد، بەتایبەتی ئەوانەی سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و متمانەی دەنگدەریان بەدەستهێنا”.

دەشڵێت” ئەمە متمانە و بەرپرسیارێتییە، کە هیوادارم بە خێرایی بگۆڕێت بۆ واقیعێکی خزمەتگوزاری بەرجەستە”.


PM:08:42:19/12/2023