پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ تۆپخانەکانی دەوڵەتی توركیا سه‌نته‌ری ناوه‌ندی گوندی گوهه‌رزێ له سنوری قەزای ئامێدی بۆردومانکرد.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ماڵپەڕی (سپی)، کەمێک پێش ئێستا گولـله تۆپێك ئاڕاسته‌ی گوندی گوهه‌رزێ لە ڕۆژهەڵاتی سنووری قەزای ئامێدی كرا و به‌ر ماڵێك كه‌وتووه، بێجگە لە زیانێکی زۆر ماددی کە بەر ماڵەکە کەوتووە هیچ زیانێکی گیانی نه‌بووه.
لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا تائێستا بۆجاری نۆیەمە دەوڵەتی تورکیا گوندی گوهەرزێ لە بناری چیای مەتین لە ڕۆژهەڵاتی قەزای ئامێدی دەکەنە ئامانج کە بەهۆیەوە زیانی زۆری ماددی بە هاولاتییان گەیشتووە، هەروەها ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆریش لەناو خەڵکی گوندەکە دروستکردووە.